چوار هاووڵاتیی کورد لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، چارەنووسیان ناڕوونە

١٣٩٧/١١/١٣ - ٠٢-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چوار هاووڵاتیی کورد لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، چارەنووسیان ناڕوونەئاژانسی کوردپا: چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ، جارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چوار هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "باپیرە بەرزە، ئەسعەد مەحموودی، شێرکۆ عەلی‌محەممەدی و کەیوان نژادڕەسووڵ" خەڵکی شاری پیرانشار، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ دان، هەروەها چارەنووسییان ناڕوونە.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەر کردنیان، بۆ لێکۆڵینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

هیزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ئەم چوار هاووڵاتییە کوردەیان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ئەمساڵ، بە تۆمەتی" ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا