ڕاگواستنی هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ

١٣٩٧/١١/١٣ - ٠٢-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕاگواستنی هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ ئیتلاعاتی سپا لە ورمێئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار پاش دەسبەرسەرکردنی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕزگار محەممەدی" خەڵکی پیرانشار پاش دەسبەسەرکردنی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان لە بەخشی لاجانی شاری پیرانشار و لە نزیک شاری گەردکشانه، لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێك لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کرا.

ڕزگار محەممەدی لە ماوەی دەسبەسەریدا لە ڕێگای پێوەندی تەلەفونییەوە بنەماڵەی لە دەسبەسەرکردنی خۆی ئاگادار کردووەتەوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا