کۆڵبەرێکی دیکە کورد، لە سنووری ماکۆ بریندار بوو

١٣٩٧/١١/١٣ - ٠٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی دیکە کورد، لە سنووری ماکۆ بریندار بووئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ماکۆ بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەکبەر محەممەدلو"تەمەن ٣٤ ساڵە کوڕی جەمشید، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حكوومەتی بە سەختی بریندار بووە.

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، لاقی ئەو کۆڵبەرە کوردە پێکراوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە بەرزاییەکانی "ئاواجیق"لە سنووری شاری ماکۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە، دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لێکراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری ماکۆ، دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە و لە ئاکامی تەقە کردنی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی"حوسێن بەڵخکانلوو ئەقدەم"گیانی لە دەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا