خولێکی رێنووسی زمانی کوردی، لە شاری بۆکان بە ڕێوەچوو

١٣٩٧/١١/١٣ - ٠٢-٠٢-٢٠١٩ - ٠٩:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خولێکی رێنووسی زمانی کوردی، لە شاری بۆکان بە ڕێوەچووئاژانسی کوردپا: خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردی بە بەشداری کۆمەڵێک لە فێرخوازان و هۆگرانی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، بەڕێوەچوو.

خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردیی لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان بە وانەبێژی "ناسر ناسری" لە ئاواییی کانێڕەشی سەر بە شاری بۆکان کۆتایی پێ هات.

ئەم خولە کە لەگەڵ پێشوازی گەرموگوڕی لاوانی ئەو گوندە بەرەوڕوو بووە و ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۲ی ڕێبەندان دوای دوو مانگ کۆتایی پێ هات.

لەو خولەدا، زیاتر لە ۴۰ کەس لە لاوانی گوندی "کانێڕەشی" فێری خوێندنەوە و نووسینی زمانی زگماکیی خۆیان بوون.

لەو پەیوەندییەدا، بەهاری ڕابردووش خولێکی دیکەی ڕێنووس هەر لە ئاواییی کانێڕەش بەڕێوە چوو و ۱۲ کەس لە لاوان فێری زمانی زگماکی بوون.

ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە درێژەی چالاکی و خزمەتەکانیدا جگە لە گوندی کانێڕەش لە گوندەکانی جەمۆغە و ئاغجیوان و کۆستە خولی تایبەتی فێرکاری ڕێنووسی بە شیوەی خۆبەخشانە و خۆڕایی داناوە و خزمەت بە زمان و ئەدەبییاتی کوردی دەکات.

ئەو ناوەندە لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوێنەرایەتی چالاکی هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند