رەزامەندی درا لەسەر دادگاییکردنی موختار زارعی بە شێوەیەکی ئاشکرا

١٣٩٧/١١/١٢ - ٠١-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رەزامەندی درا لەسەر دادگاییکردنی موختار زارعی بە شێوەیەکی ئاشکرائاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سنە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی چالاکێکی مەدەنیی کورد ، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکارییەکی ئەم چالاکە بۆ بەرێوەچوونی دووبارەی دادگاییەکەی بە شێووەیەکی ئاشکرا.

موختار زارعی، چالاکی مەدەنیی کورد بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باسی لە بەرێوەچوونی دوبارەی دادگایی کردنی خۆی کرد.

ناوبراو نووسیوویەتی: "پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی پارێزەرەکانم و بەدواداچوونی دوکتور ئومید ڕەشیدی و مازیار تاتایی، دادگای ئینقلابی بەبێ وەرگرتن و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا، لەگەڵ داواکاری بەڕێوەچوونی ئاشکرای ئەو کۆبوونەوەیە ڕەزامەندنی دەربڕی."

ئەو چالاکە مەدەنییە دەڵێت: "بەڕێوەچوونی دادگایی ئاشکرا کارێکی پیرۆزە و رێزگرتنە لە بیروڕای گشتی و بە تایبەتی لە دادگای ئینقلاب، کە لەسەر ناوی من بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو تۆمەتە سیاسییانەی دراونەتە پاڵ من."

ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ئەمساڵ، لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بە شێوەی "غیابی" بۆ موختار زارعی بڕیەوە.

هەروەها ناوبراو بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام" بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و بە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری سزا کرا.

رەزامەندی درا لەسەر دادگاییکردنی موختار زارعی بە شێوەیەکی ئاشکرا
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا