٦ هاووڵاتیی کورد، حوکمی ١٦ ساڵ و نیو زیندانییان بە سەردا سەپا

١٣٩٧/١١/٠٩ - ٢٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٦ هاووڵاتیی کورد، حوکمی ١٦ ساڵ و نیو زیندانییان بە سەردا سەپائاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، حوکمی ١٦ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بە سەر ٦ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری شنۆدا، سەپاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆی، بە ١٦ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

بەپێی ڕەیی داسەپاو لە لایەن دادگای ئینقلابەوە، "فەتاح عەلیکورد" خەڵکی گوندی "نرزیوێ"ی شاری شنۆ، بە سێ ساڵ شەش مانگ زیندانی، "یوونس شەریفی" خەڵکی شنۆ بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی، "حامید زەریفی" خەڵکی گوندی "خۆرشت" بە سێ ساڵ زیندانی، "محەممەدئەمین فەزڵی" خەڵکی گوندی "بێمزورتێ" بە دوو ساڵ زیندانی، "مەجید دەریایی" خەڵکی شاری شنۆ بە دوو ساڵ زیندانی و "محەممەد مەحموودتاش" خەڵکی گوندی "خۆرشت"بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی مەحکووم کراون.

دەزگای قەزایی ئەم شەش هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران"، تاوانبار کردووە.

ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێڕان"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران