حەوت هاووڵاتیی کورد چاوڕێی دەرکردنی حوکم لە لایەن دادگای شاری شنۆن

١٣٩٧/١١/٠٨ - ٢٨-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حەوت هاووڵاتیی کورد چاوڕێی دەرکردنی حوکم لە لایەن دادگای شاری شنۆنئاژانسی کوردپا: حەوت هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ لە دادگای ئەو شارەدا دادگایی کران و چاوڕێی دەرکردنی حوکمی دادگان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوی "ئەیووب بەهرام‌نژاد"، "کورووش عەزیزی"، "کامیل ئەحمەدی"، "محەممەدئەمین قازی"، "ئەبووبەکر میناپاک"، "یووسف ئەحمەدی" و "تەیب بامرووەت" لە دادگای شنۆ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" دادگایی کران.

ئەم حەوت هاووڵاتییە کوردە لە کەمتر لە یەک کاتژمێر دادگایی و چاوڕوانی دەرکردنی حوکمی دادگان.

ئەم حەوت هاووڵاتییە کوردە مانگی گەڵاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی " هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوون و بۆ گرتنگەی ئەم ئیدارەیە لە شاری ورمێ ڕاگوێزرابوون.

ئەم حەوت هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بە بارمتەی قۆرس بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا