لاوێکی کوردی خەڵکی سنه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

١٣٩٧/١١/٠٦ - ٢٦-٠١-٢٠١٩ - ١١:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی کوردی خەڵکی سنه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرائاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنه پاش دەستبەسەرکران لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرایەوە.

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد به ناوی " مێهران محەممەدی" خەڵکی گوندی "بزڵانە"ی سەر بە شاری سنە، لە گەڕەکی "عەباساوا"ی ئەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە پاش دەستبەسەر کران گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادار و لەمەڕ چارەنووسی هیچ زانییارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ئەم سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: سپای پاسداران ئەم لاوە کوردەی به تۆمەتی "هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.

"مێهران محەممەدی" لە چالاکانی خوێندکاری و مەدەنیی شاری سنەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا