دادگایی ئینقلابی سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ موختار زارعی دەرکرد

١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دادگایی ئینقلابی سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ موختار زارعی دەرکردئاژانسی کوردپا: چالاکێكی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە، بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی ٢ی دادگایی ئینقلابی سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ "موختار زارعی"، چالاکی مەدەنیی کورد دەرکرد.

لقی ٢ی دادگای ئینقلابی سنە، ئەم حوکمەی لە حاڵێکدا بۆ موختار زارعی دەرکردووە، کە خۆی لە دادگا نەبووە.

ئەم چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران"، بە دوو ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

لە حوکمی دادگادا هاتووە، کە لە کۆتاییدا توندترین سزا بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، موختار زارعی، چالاکی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، ئەم چالاکە مەدەنییە پاش سەردانی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ زیندان ڕاگوێزرا.

دادگایی ئینقلابی سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ موختار زارعی دەرکرد
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا