برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەکانی سەردەشت و بانە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەریم فەرەجی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی عۆبید خەڵکی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە لەلای پشتەوە بە تۆندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە بە هۆی قۆرسی برینەکانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە و ئێستە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

لەلایەکی دیکەشەوە، هاوکات لەگەڵ بەربوونەوەی ئەم کۆڵبەرە کوردە لە بەرزایی، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "مەسعود ئەحمەدزادە" کوڕی هاشم خەڵکی بەخشی نەمشیری بانە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.

لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی هەینی ٢٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەدید باباجانی"، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی بورهان، خەڵکی گوندی "قشڵاق" له بەشی شاهۆ، به هۆی تەقینەوەی مین، لە سنووری نەوسوود، لە لایەن قولاپەی پێی چەپەوە بە توندی بریندار بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران