دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنەئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکی ناوچەی سنە و دوو هاووڵاتی کوردیان دەسبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووە سەر گوندی "نگڵ" سەر بە شاری سنە و دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس محەممەدی" و "ئاوات کەریمی"یان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش بۆ سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەم دووهاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆڵی سەرەکییان لە پاراستنی ژینگەی ناوچەی "نگڵ"دا هەبووە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا