بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری شنۆ

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری شنۆئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "عوسمان حەسەنی" و "حەسەن مووسەوی"، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

عوسمان حەسەنی
سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم بارەوە بە هەواڵنێری کوردپا لە شنۆ ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری شنۆ بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراون.

حەسەن مووسەوی
لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی "عەلی ئیسماعیلی"، خەڵکی گوندی "جاشێران"، سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" ڕاگەیاندووە، کە پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا