دادگای پێداچوونەوەی سنە چالاکیکێ کرێکاریی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دادگای پێداچوونەوەی سنە چالاکیکێ کرێکاریی بانگهێشت کردئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارە کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنه، به پێی بانگهێشتنامەیەک، " یەدوڵلا سەمەدی"، چالاکی کرێکاریی بانگهێشت و داوای لێ کردووە که ڕۆژی ٦ی ڕەشەممە، لەم لقەدا ئامادە بێت.

هۆکاری بانگهێشتی ئەم چالاکە کرێکارییە "سکاڵای دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە به تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و ئەندامیەتی لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام"دا ڕاگەیەندراوە.

بانگهێشتی ئەم چالاکه کرێکارییە لە حاڵێکدایە که لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەریی شاری سنە و لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه حوکمی بێ تاوانبوونی ئەم کرێکارەی سەبارەت به " بڵاوکردنەوەی درۆ به مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی"ی بۆ ناوبراو و دوو چالاکی کرێکاری دیکە دەرکردبوو.

یەدوڵلا سەمەدی له کاردانەوە به بانگهێشتی لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە ڕایگەیاندووە: "من یەدوڵلا سەمەدی جارێکی دیکە وێڕای ڕەتکردنەوەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکان ڕایدەگەینم که ئێمە هیچ کارێکی تاوانبارانەمان نەکردووە و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە سەربەخۆ کرێکارییەکان، درووستکردنی دامەزراوە سەربۆخۆ کرێکارییەکان، بەڕێوەبردنی هەر چەشنە ناڕەزایەتی و مانگرتن دژی هەر شتێک کە وەکوو نایەکسانی لە کۆمەڵگادا بە ئەژمار دێت لە مافە سەرەتاییەکانی چینی کرێکار دەزانم و نابێت هیچ کەس به هۆی ئەم هۆکارانەوە لێپرسینەوەی لێ بکرێت و دادگایی بکرێت."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا