ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتەئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی "نێ"ـی مەڕیوان بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "سەڵمان ئەفرا" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی ڕەحمەت خەڵکی گوندی "نێ"ـی مەڕیوان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم لاوە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەلوەری ئەمساڵ لە ڕێگای تەلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگهێشت و دەسبەجێ دەسبەسەر کرابوو.

سەڵمان ئەفرا بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا