برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت

١٣٩٧/١٠/٢٧ - ١٧-٠١-٢٠١٩ - ١٧:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشتئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ لەمەو پێش، کاروانێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کەوتوونەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەفشین عەلیپوور"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی ئەمین، خەڵکی بەخشی نازلۆی ورمێ بە توندی بریندار کراوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە و دۆخی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت، بە ناوی "ناسر عومەری"، تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی ڕەحیم بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت کراوە.

شەوی سێشەممە ٢٥ی بەفرانباریش، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، لە ناوچەی قوتووری شاری خۆی، دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و لەو پەیوەندییەدا، کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار بوو.

شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا یووسفی" کوژراو، و "ئیحسان خالیدی" بریندار، خەڵکی گوندی "ڕازی" ناوچەی قوتوور ڕاگەیەندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران