هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سەقز کرا

١٣٩٧/١٠/٢٧ - ١٧-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سەقز کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "عەتا ڕەحمان‌زادە" ناسراو بە "شەماڵ سەقزی" تەمەن ٥٠ ساڵ کوڕی حاجی عەلی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و لە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بە بێتاوان ناسرابوو.

پاش ناڕەزایەتی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە دەرچوونی ئەو حوکمە، حوکمی ناوبراو لە دادگایی پێداچوونەوەی سنە بە سێ مانگ زیندان کەم کرایەوە.

عەتا ڕەحمانزادە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو (٩٦)، دوای بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتگیری لە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز گوازرایەوە.

ناوبراو دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە بەندیخانە بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

عەتا ڕەحمان‌زادە خێزاندار و خەڵکی گوندی "مەزرە"ی سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقزە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران