خۆکوژیی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە شنۆ

١٣٩٧/١٠/٢٧ - ١٧-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خۆکوژیی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە شنۆئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، که دەسی دابووە خۆکوژییەوە، پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، ژنێکی کورد به ناوی " سەبری دەشتی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کچی حوسێن، که ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی بەفرانبار دەستی دابووە خۆکوژی و پاش چەند ڕۆژ مانەوە له نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی لە دەست دا.

ئەم ژنه کوردە، نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دابووە خۆکوژی، که تیمی فریاکەوتن توانییان گیانی ڕزگار بکەن و دواتر به مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کرا.

سەرچاوەیەکی خۆجێی، هۆکاری خۆکوژیی ئەم ژنه کوردەی بۆ"خەمۆکی لەڕادەبەدەر" گەڕاندووەتەوە.

کۆمەڵناسەکان دەڵێن: خۆکوژی، دیاردەیەکی شاراوەیە و تەنانەت ئەگەر ناوەندی ئاماریش لەم بارەوە ئامارێک ڕادەگەینن، ئەوەندەش ورد نییە.

به وتەی ئەم کۆمەڵناسانە، یەکێک لە هۆکارەکانی ورد ودروست نەبوونی ئەم ئامارانە لە زۆربەی کاتەکاندا، ئەوەیە که کەسوکاری ئەو کەسانە هەوڵ دەدەن، هەتا خۆکوژی وەکوو مەرگی سروشتی نیشان بدەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا