ناڕوونی چارەنووسی لاوێکی کورد پاش دەسبەسەر کردنی

١٣٩٧/١٠/٢٥ - ١٥-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناڕوونی چارەنووسی لاوێکی کورد پاش دەسبەسەر کردنیئاژانسی کوردپا: چارەنووسی لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، پاش ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی، هێشتا ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی لاوێکی کورد بە ناوی "سامان خدرپوور" خەڵکی شاری بانە کە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە، هەتا ئێستا ناڕوونە.

ئەو لاوە بانەیە ٢٠ ڕۆژ پێش لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان چەندین جار سەردانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانیان لە شاری بانە کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە چارەنووسی کوڕەکەیان دەسنەکەوتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، مێرمنداڵێکی دیکە کورد بە ناوی "میلاد ڕەحیمی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

هەروەها، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "مێهدی کانی سووری و بارزان بابەکری" خەڵکی گوندی "کانی سوور" سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران