خنکانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە نێو ئاودا

١٣٩٧/١٠/٢٤ - ١٤-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خنکانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە نێو ئاودائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا، لە نێو ڕووباری گوندی "زەڵێ"دا دەخنکێت.

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ، دووشەممە، بیست و چواری بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی " عوسمان ڕەمەزانی" خەڵکی گوندی "داوودئاباد"ی سەر به ساری سەدەشت، لە ئاوی ڕووباری "زەڵێ"دا خنکا و گیانی لە دەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا به هۆی زۆربوونی ئاوی ڕووبارەکە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

شەوی سێشەممە، چواری بەفرانباریش، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی " یاسین ڕەحیمی" کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "بلەسەن" سەر بە شاری بانه لە نێو ئاودا خنکا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا دەکەوێتە نێو ئاوی ڕووباری "زلی" و دەخنکێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا