گازگرتووی گیانی دوو کرێکاری مەهابادی ئەستاند

١٣٩٧/١٠/٢٢ - ١٢-٠١-٢٠١٩ - ٠٩:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گازگرتووی گیانی دوو کرێکاری مەهابادی ئەستاندئاژانسی کوردپا: دوو کرێکاری کورد خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی نەشتی گاز لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرەکانی شاری تەورێز، گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی "سەید ئەحمەد ئەحمەدی و سەید ئیبراهیم ئەحمەدپوور" خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی گازگرتووی گیانیان لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو دوو کرێکارە کوردە لە یەکێک لە کێڵگەی پەلەوەری بووستان‌ئابادی شاری تەورێز خەریلکی کرێکاری بوون بە هۆی نەشتی گاز، گیانیان لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی حەوانەوە تووشی ئەو ڕووداوە بوون و ئەمە سەرەڕای چەندین جار داواکاری ئەو دوو کڕێکارە کوردە بۆ چاککردنەوەی نەشتی گازی ئەو کێڵگەیە.

ئەو دوو کرێکارە کورد خێزاندار و هەر یەکیان باوکی چەند منداڵی کەم تەمەنن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٠ - ١٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٢٠ تاران

ناوەندی "ڤەژین" ، چەندین خولی فێرکاری بەڕێوەدەبات