سەحەر کازمی و هاوژینەکەی هەروەها لە دەسبەسەریدان

١٣٩٧/١٠/٢١ - ١١-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەحەر کازمی و هاوژینەکەی هەروەها لە دەسبەسەریدانئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری سنە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراو هەروەها هاوژینەکەشی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "سەحەر کازمی"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش دەسبەسەر کردنی لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، بەبێ حوکم بۆ بەندی ژنانی زیندانی شاری سنە گوێزراوەتەوە و هاوژینەکەشی مادیح فەتحی، هەروەها لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

یەکێک لە نزیکانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە ڕایگەیاند: ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەر کرانیاندا، لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، "سەحەر کازمی"، چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری سنە، پاش سەردانی بۆ دادگوستەری ئەو شارە، دووبارە دەسبەسەر کرایەوە.

ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، سەحەر کازمی، کە ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە‌بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی "سەحەر کازمی" و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، "مادێح فەتحی" هاوژینی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنیی و دایکی ئەو چالاکە مەدەنییە "مەهوەش ئەمیری" پاش بانگهێشتکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەسبەسەر کراون.

مادێح فەتحی، لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووش، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی سێ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا