هاووڵاتییەکی کورد بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووو کرا

١٣٩٧/١٠/٢١ - ١١-٠١-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووو کرائاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەر هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەقز سەپاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد مەلەکی" خەڵکی شاری سەقز ، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەوە شارەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی شاری سەقز ، ئەم هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" مەحکووم کردووە.

پاش سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە، دادگای ئینقلابی شاری سەقز، حوکمی گرتنی ناوبراو بۆ بەرێوەچوونی زیندانییەکەی دەرکردووە.

فەرهاد مەلەکی ٢٦ بەرفرانباری ساڵی ٩٥، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری سنە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند مانگ ڕاگیرانی لە گرتنگەی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە