تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان لە شاری بانە بوو بە هۆی برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد

١٣٩٧/١٠/١٩ - ٠٩-٠١-٢٠١٩ - ١٨:٣٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان لە شاری بانە بوو بە هۆی برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەسەن ڕەسووڵی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکان لە سنووری "چەمپارە"ی ئەو شارە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە و ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی شەممە ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یوسف (زانیار) محەممەدی ئەسڵ" خەڵکی پیرانشار لە شاخە سنوورییەکانی ئەم شارە بە هۆی ڕەق‌بردوویی گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە شاخەکانی "کانی خودا" تووشی ئەم ڕووداوە بووە و تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگوێزراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا