دوو هاووڵاتیی شنۆیی پاش لێکۆڵینەوە دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کران

١٣٩٧/١٠/١٩ - ٠٩-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی شنۆیی پاش لێکۆڵینەوە دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرانئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ پاش ٢٤ کاتژمێر لە گرتنگە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدولکەریم کاکۆڵ و سابیر زوالقەرنین" خەڵکی گوندی "حەسەن نووران"ی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراون.

ئەم دوو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەر کرانیان لە لاین سپای پاسدارانەوە بێرێزیان پێکراوە و هەروەها ‌هێزەکانی سپا داوایان لەو دوو هاووڵاتییە کوردە کردووە کە هاوکاریان بکەن.

ئەم دوو لاوە کوردە، پاش ٢٤ کاتژمێر لێکۆڵینەوە و ئازار و ئەشکەنجەدانیان لە لایەن ‌هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئازاد کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە