دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/١٩ - ٠٩-٠١-٢٠١٩ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوو هاووڵاتیی کوردیان لە بەخشی هەورامانی شاری سەوڵاوا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام ئەدوایی و بورهان ئەدوائیان" خەڵکی گوندی "سلێن" لە بەخشی هەورامانی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش کردنە سەر شوێنی کاری ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراوینیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە