٧ هاووڵاتیی کورد بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١٠/١٨ - ٠٨-٠١-٢٠١٩ - ١٧:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٧ هاووڵاتیی کورد بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرانئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت ٧ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ڕەبەتی سەرجەم بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی "جەعفەر ڕەسووڵپوور، بەهمەن دەندانساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرو و ڕەسووڵ محەممەدئەمینی"، هەر کامیان بە یەک ساڵ و ٦ مانگ زیندان و وەفا حەیدەری و ئەیووب ئەحمەدی خەڵکی گوندی "جێربەند"، سەر بە شاری ڕەبەت بە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکووم کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٧ هاووڵاتییە کوردە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران" مەحکووم کراون.

ئەم ٧ هاووڵاتییە کوردە هاوینی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش یەک مانگ لە گرتنگە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

وێنە: جەعفەر ڕەسووڵپوور
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

لاوێکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە