مێرمنداڵێکی دیکە لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/١٨ - ٠٨-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مێرمنداڵێکی دیکە لە شاری بانە دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی دیکە لە شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مێرمنداڵێکی دیکە کورد بە ناوی "میلاد ڕەحیمی"تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئەم مێرمنداڵە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو مێرمنداڵە کوردە، لە کاتی دەسبەسەر کرانیدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێی دراوە و لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ ئاکام ماوەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "مێهدی کانی سووری و بارزان بابەکری" خەڵکی گوندی "کانی سوور" سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٠ - ١٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٢٠ تاران

ناوەندی "ڤەژین" ، چەندین خولی فێرکاری بەڕێوەدەبات