دەسبەسەر کردنی لاوێکی کورد پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١٠/١٧ - ٠٧-٠١-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەر کردنی لاوێکی کورد پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێئاژانسی کوردپا : لاوێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕ، پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی "مەجید تیباش" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "دزێ"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ ڕایگەیاند: ئەم لاوە کوردە سەرەتای مانگی بەرفرانباری ئەمساڵ، بە تۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بۆ ستادی خەبەری ئیداری ئیتلاعاتی شاری ورمێ بانگهێشت کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ساڵی ٩١ی هەتاوی، ئەم لاوە کوردە لە سەر بڕیاری حیراسەتی زانکۆی عیلمی_کاربوردی شاری ورمێ بە هۆی ئەوەیکە لەسەر لەب‌تابەکەی وێنەی ئاڵای کوردستانی دانابوو و هەروەها ئەو وێنەیە لە کۆنفرانسێکی زانستیدا لە سەر پرۆژکتور پێشاندا بوو، لە درێژەدان بە خوێندن بێبەری کرا.

هەروەها ساڵی ٩٢ی هەتاوی، ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ماوەیەک لە گرتنگە ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا