عەلی عابدی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سەقز کرا

١٣٩٧/١٠/١٧ - ٠٧-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

عەلی عابدی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سەقز کرائاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی ناوداری کوردی خەڵکی شاری سەقز، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، هونەرمەند عەلی عابدی، یەکێک لە هونەرمەندانی ناوداری کورد، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو به هۆی چالاکییە هونەرییەکانی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت کراوە و دوای ٤ کاتژمێر لێپێچینەوە ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵیش، ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هەڕەشەی لەو هونەرمەندە کورد کردبوو و پێی ڕاگەیاندبوو ئەگەر بەشداریی لە مانگرتنی ڕۆژی ٢١ی خەرماناندا بکات، کلاسی مووسیقی ناوبراو پلۆمپ دەکرێت.

ئەو هونەرمەندە ناسراوە کوردە، لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە بواری هونەریدا، کار و چالاکیی خۆی دەست پێ کردووە و سەرکەوتنی بەرچاویشی لەو بوارەدا، بەدەست هێناوە.

ناوبراو، تا ئێستا ٤ کتێبی لە بواری ئاهەنگسازی نووسیوە چەندین لێکۆڵینەوەی لە بواری موزیکی کوردی بە ناوەکانی: "بەتەنیا جێم مەهێڵن ، وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی (٢٠٠٤سلێمانی)" ، "لە دڵمایە، ژیان و بەرهەمی ڕەشید فەیزنژاد (٢٠٠٦ سلێمانی )" ،"ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(١٣٩١) "، " زایەڵە ، ٣١ گۆرانی بۆ تار، سێتار و سەنتوور ئەنجام داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە