دەسبەسەرکردنی دوو چالاکی دیکەی کورد لە کامیاران

١٣٩٧/١٠/١٦ - ٠٦-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکی دیکەی کورد لە کامیارانئاژانسی کوردپا: دوو چالاکی دیکەی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووە سەر ماڵی دوو چالاکی کورد بە ناوەکانی "ڕاشد مۆنتەزری"، چالاکی ژینگەپارێز و "حسەین کەمانگەر"، زیندانی پێشووی سیاسی لە کامیاران و ئەم دوو چالاکە کوردەیان دەسبەرسەر کردووه.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەم دوو چالاکە، دەستیان بە سەر کەلوپەلی شەخسی ئەم دوو چالاکەدا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکردندا کەوتوونەتە بەر لێدانی هێزە ئیتلاعاتییەکان و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردن و چارەنووسی ئەم دوو چالاکە لەبەر دەستدا نییه.

لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووە سەر شوێنی کاری "عیسا فەیزی"، چالاکی ژینگەپارێز لە شەقامی "ئەلک شار"ــی کامیاران و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

وێنە: ڕاشد مۆنتەزری و حسەین کەمانگەر
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە