کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/١٠/١٦ - ٠٦-٠١-٢٠١٩ - ١١:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی سەرمابردوویی لە شاخە سنوورییەکانی پیرانشار گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یوسف (زانیار) محەممەدی ئەسڵ" خەڵکی پیرانشار لە شاخە سنوورییەکانی ئەم شارە بە هۆی ڕەق‌بردوویی گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە شاخەکانی "کانی خودا" تووشی ئەم ڕووداوە بووە و تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕادەستی بنەماڵەی نەکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و منداڵی هەیە.

لەم پێوەندییەشدا، شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زانیار عەزیززادە" کوڕی سلێمان خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.

هەروها شەوی هەینی ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موزەفەر حوسێنی" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی گسیان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە