برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت

١٣٩٧/١٠/١٦ - ٠٦-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشتئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نحۆ عیبادی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی ئیسماعیل لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران کەوتووەتە بەر دەسترێژی هێزه نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پاسگای سنووری "بردۆک" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ و بە تۆندی بریندار بووه.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ ڕاگوێزراوە و دۆخی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، کاروانێک لە کۆڵبەران لە سنووری شاری سەردەشت لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە کراونەتە ئامانج و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەحمەد عەزیزی" تەمەن ٢٩ ساڵە کوڕی نورەدین بریندار کراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لەم دوو ڕووداوەدا، بێ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو کۆڵبەرانیان کردووە ئامانج.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا