سێ زیندانیی کورد لە زیندانی بۆکانەوە بۆ ورمێ و مەهاباد ڕاگوێزران

١٣٩٧/١٠/١٤ - ٠٤-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ زیندانیی کورد لە زیندانی بۆکانەوە بۆ ورمێ و مەهاباد ڕاگوێزرانئاژانسی کوردپا: سێ زیندانیی کورد، لە زیندانی شاری بۆکانەوە بۆ لێپیچینەوە بۆ ورمێ و مەهاباد ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، دوو زیندانیی لە زیندانی شاری بۆکان به ناوەکانی "جەماڵ یووسفی"، خەڵکی گوندی "موشیرئاوا" و "حوسێن ئیبراهیم‌حەمزه"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "قەرەگۆل"، سەر بە شاری بۆکان، بۆ لێپێچینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران.

ئەو دوو ‌هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی هاوکاریی و ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە ماوەی دەسبەسەریدا له بوونی پارێزەر بێبەری بوونه.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، دوای دوو ساڵ لە دەسبەسەریی، چارەنووسیان هێشتا ناڕوونه.

پێنج ڕۆژ پێشیش، "سەلاح شەریفزاده"، که ماوەی ٦ مانگ بوو، لە زیندانی بۆکاندا بوو، بۆ لێپێچینەوە بۆ دادسەرای مەهاباد ڕاگوێزرابوو و هەنووکەش لە زیندانی مەهاباددایه.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، هاوینی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراوه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە