هاووڵاتییەکی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/١٤ - ٠٤-٠١-٢٠١٩ - ١١:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، دانیشتووی شاری ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی "سوهراب ڕەخشا" دانیشتووی شاری ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، یەکێک لە ناسراوترین خێرخوازەکانی شاری شنۆ بووە و لە دروستکردنی قوتابخانەکانی شنۆدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووه.

بەدوداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداریی لە چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستا بێئاکام بووه و لە هۆکاری دەسبەسەریی ناوبراویش هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لەو پێوەندییەدا، هەر هەمان ڕۆژ فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگۆستەری، دوای بانگهێشتی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییە ڕاگوێزرا.

ئەو پارێزەرە کورد لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٢٥ - ١٦-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٠٨ تاران

لێدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری نەوسوود

١٣٩٧/١٢/٢٤ - ١٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٣ تاران

لاوێکی سەقزی لە لایەن سپای پاسدرانەوە دەسبەسەر کرا