دەفتەری ئەنجومەنی ژینگەی "وڵات" داخرا

١٣٩٧/١٠/١٣ - ٠٣-٠١-٢٠١٩ - ١١:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەفتەری ئەنجومەنی ژینگەی \ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی شارەداریی شاری بۆکان دەفتەری ئەنجومەنی ژینگەی "وڵات"ـیان لەو شارە داخست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵذەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، مەئموورانی شارەداریی شاری بۆکان، کەلوپەلی دەفتەری ئەنجومەنی ژینگەی "وڵات"ـیان لە شاری بۆکان خستووەتەوە دەرەوە و دایانخستووە.

ئەو کردەوەیەی مەئموورانی شارەداریی لە کاتی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ژینگەی "وڵات" ڕووی داوە.

ماوەیەک لەمەوبەر کۆڕی گشتیی ئەنجومەنی ژینگەی "وڵات" لە شاری بۆکان لە بەیانییەیەکدا ئاشکرای کرد، فەرمانداریی و شارەداری دەیانهەوێ کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنە بێنن.

دوای بڵاوکردنەویە ئەو بەیانییە، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ئەو کردەوەیەی فەرمانداریی و شارەداریی بۆکانی مەحکووم کرد.

مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دوو ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەی وڵات بە ناوەکانی "حامید سپێهری و جەعفەر ئەمینی" بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندا دژی نیزام" لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێوە بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کران.

ئەو دوو چالاکەی ژینگەپاریزی ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران و دواتر مانگی خاکەلێوە بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە