پارێزەرێکی کورد پاش بانگهێشت بۆ ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/١٣ - ٠٣-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پارێزەرێکی کورد پاش بانگهێشت بۆ ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش بانگهێشتی پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری پاش بانگهێشت بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕابردوودا ئەو پارێزەرە کوردە چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لەبارەی چالاکییەکانی لێپێچینەوە لێکرابوو.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوە ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم پارێزەرە کوردە لە بەر دەستدا نییه.

لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی " هادی کەمانگەر"، "فازڵ قەیتاسی" و "ڕەزا ئەسەدی" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە له چالاکانی ژینگەپارێزی شاری کامیارانن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو