برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود

١٣٩٧/١٠/١٢ - ٠٢-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوودئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئامانج شوکری" کوڕی تۆفیق خەڵکی نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادار کردنەوە ئەو کۆڵبەرەیان کردووەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

لەم پێوەندییەشدا، چەند ڕۆژ پێش، کاروانێک لە کۆڵبەران لە چیای "داڵامپەر"، لە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، دەکەونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "زوبەیر ڕەحیمی"، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی عەبدولواحید بریندار دەبێت.

ئەو کاروانی کۆڵبەرانە بەبێ ئەوەی کەلوپەلی قاچاخیان پێ بێت و بەبێ ئاگادارکردنەوە وەبەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزه نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کەوتبوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو