دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە کامیاران

١٣٩٧/١٠/١٠ - ٣١-١٢-٢٠١٨ - ١١:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە کامیارانئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە کەوتە بەر لێدان و بێ‌حورمەتی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەزایی" تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی خەلیل خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا ناوبراو کەوتووەتە بەر لێدان.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراوە.

لەم پێوەندییەشدا، ۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی " باست محەممەدی" کوڕی حەمەخان تەمەن ٣٢ ساڵ و خێزاندار خەڵکی گوندی "دەرەبەیان" سەر بە شاری پاوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٢٥ - ١٦-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٠٨ تاران

لێدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری نەوسوود

١٣٩٧/١٢/٢٤ - ١٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٣ تاران

لاوێکی سەقزی لە لایەن سپای پاسدرانەوە دەسبەسەر کرا