٦ هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیتلاعات کران

١٣٩٧/١٠/٠٩ - ٣٠-١٢-٢٠١٨ - ١٠:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٦ هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیتلاعات کرانئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، سێ ڕۆژنامەنووس و سێ چالاکیی ژینگەپارێزی ئەو شارەی بانگهێشت کرد و لێپێچینەوەی لێ کردن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانبار، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، "هەرمان وتمانی"، بەرپرسی گشتیی ماڵپەڕی "هاژە"، پژمان ئیسماعیل‌نژاد و پۆڵا ئاغاز" هەواڵنێرانی "هاژه"، "پەخشان قەلەندەری"، بەرپرسی ئەنجوومەنی "سەبزئەندیشانی جەوانی مەهاباد"، "فریا ڕەش‌ئەحمەدی" و "سەیدحەسەن سەیدهادی" لە چالاکانی ژینگەپارێزی و لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنەی بەگشتی بانگهێشت کردووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، هۆشدارییان بەو ٦ هاووڵاتییە کوردە داوە، کە دەست لە چالاکییەکانیان هەڵ بگرن.

ئەو ٦ هاوڵاتییەی شاری مەهاباد، بە "دنەدانی بیروڕای گشتی و پڕۆپاگەندە بۆ بیری ناسیۆنالیزمی کوردی" تاوانبار کراون.

ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەرمانان، "هەرمان وتمانی" ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و بەرپرسی گشتیی ماڵپەڕی هاژە، به تۆمەتی "دنەدانی بیروڕای گشتی و پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان"، بۆ پولیسی "فەتا"ی ئەو شارە بانگهێشت کرابوو و دوای چەند کاتژمێر لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە