برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری ورمێ

١٣٩٧/١٠/٠٨ - ٢٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری ورمێئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە چیا سنوورییەکانی ئەو شارە بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، کاروانێک لە کۆڵبەران لە چیای "داڵامپەر"، لە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، دەکەونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "زوبەیر ڕەحیمی"، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی عەبدولواحید بریندار دەبێت.

ئەو کاروانی کۆڵبەرانە بەبێ ئەوەی کەلوپەلی قاچاخیان پێ بێت و بەبێ ئاگادارکردنەوە وەبەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزه نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کەوتوون.

زوبەیر ڕەحیمی، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە نێوقەدییەوە بە توندی بریندار بووه.

لەو پێوەندییەدا، شەوی سێشەممە ٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیکەش، بە ناوی "یاسین ڕەحیمی"، کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "بڵەسەن"، سەر بە شاری بانە، لە نێو ئاودا خنکا، کە تەرمەکەی لە لایەن کۆڵبەران و خەڵکەوە لە نێو ئاودا دۆزراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە