نووسەرێکی کورد توانای چاپکردنی کتێبەکانی نییە

١٣٩٧/١٠/٠٦ - ٢٧-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نووسەرێکی کورد توانای چاپکردنی کتێبەکانی نییەئاژانسی کوردپا: نووسەرێکی کوردی دانیشتووی شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنه، بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە ناتوانێت بەرهەمەکانی چاپ بکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نووسەرێکی کورد، بە ناوی "محەممەدکازم مفاخری" دانیشتووی شاری قوروە، که لە تەمەنی شازده ساڵییەوە لە بواری ئەدەبیات و فەرهەنگدا لێکۆڵێنەوەی کردووە، هەتا ئێستا نەیتوانیوە بەرهەمەکانی خۆی چاپ بکات.

یەکەمین بەرهەمی ئەو نووسەرە قوروەییە، کتێبێکی لەژێر ناوی "مەتەڵە نێودەوڵەتییەکان" (کوردی ـ فارسی) لە دەیەی هەشتا چاپ و بڵاو کرایەوە.

فەرهەنگی وشەی "زاگرۆس"، کە سەرجەم وردە فەرهەنگ و دیالێکتەکانی زاگرۆسی لە خۆ گرتووە، ڕۆمانی ٥٠٠ لاپەڕەیی بە ناوی "چیرۆکی کوردی" و کتێبی "ناو و ناوەکانی ناوچەی شاری قوروە"، لە بەرهەمەکانی ئەو نووسەرە کوردەن، بەڵام ناوبراو بە هۆی ئەوەی کە توانای ماددی نییە ناتوانێت چاپ و بڵاویان بکاتەوە.

ئەو نووسەرە کوردە وتوویەتی: ٣٩ ساڵ تەمەنی خۆی بۆ خزمەت بە فەرهەنگی زاگرۆس تەرخان کردووە و تەنیا داوای لە دڵسۆزان و دەزگاکانی چاپی زاگرۆس ئەوەیە هاوکاریی ماددی بکەن هەتا بتوانێت بەرهەمەکانی چاپ بکات.

ئەمساڵ لە جێژنی شەوی یەڵدا لە قوروەدا، بە هەوڵی دڵسۆزان و چالاکانی قوروەیی و ئەنجومەنی "ئاونگ و چیستا" ڕێز لە زەحمەت و تێکۆشانی ٣٩ ساڵەی ئەو نووسەرە کوردە گیرا.

ناوبراو لەو جێژنەدا، تەندیسی ساڵانەی "هەنار"ی پێ بەخشرا.

محەممەدکازم مفاخری، ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی، لە گوندی "گردمیرانــ"ـی لەیلاخ، لە بنەماڵەیەکی فەرهەنگی لە دایک بووه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە