دوو کۆڵبەری کورد بریندار بوون

١٣٩٧/١٠/٠٤ - ٢٥-١٢-٢٠١٨ - ١٠:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو کۆڵبەری کورد بریندار بوونئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری دیکەی کورد، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شارەکانی سەردەشت و خۆی بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژاسنی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "فەرشاد میرزایی"، کوڕی "ئەسەد" خەڵكی گوندی "بلسووری سۆفلا"، سەر بە شاری خۆی، به هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە لای ڕانییەوە بە توندی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانیی شاری وان لە کوردستانی تورکیە ڕەوانە کراوە.

هاوکات ڕۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "ستار خزری"، تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی حامید، لە سنووری شاری سەردەشت و ڕانیە، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکان، بە توندی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی قووڵیی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری مەهاباد ڕاگوێزراوە.

لەو پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبار، گرووپێک لە کۆڵبەرە کوردەکان، لە سنووری نێوان شاری قەڵادزێ و سەردەشت کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکان و به هۆی تەقەی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە، دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەقز، به توندی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی شاری قەڵادزێ ڕاگوێزرانەوە.

"عوسمان محەممەد"، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپادا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەم ڕووداوە، شوناسی ئەم دوو کۆڵبەرە کوردەی "ئیبراهیم محەممەد ڕەحیم" تەمەن ٤٠ ساڵ و " عەتا محەممەدزادە" تەمەن ٤٨ ساڵ ڕاگەیاند.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٢٥ - ١٦-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٠٨ تاران

لێدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری نەوسوود

١٣٩٧/١٢/٢٤ - ١٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٣ تاران

لاوێکی سەقزی لە لایەن سپای پاسدرانەوە دەسبەسەر کرا