هەورامان/ کۆڵبەرێکی کورد به هۆی سەرما و وەستانی دڵی گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/٠٩/٢٨ - ١٩-١٢-٢٠١٨ - ١٠:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەورامان/ کۆڵبەرێکی کورد به هۆی سەرما و وەستانی دڵی گیانی لە دەست دائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، به هۆی سەرما و وەستانی دڵی، لە کاتێکدا کە خەریکی کاری کۆڵبەری بووە، گیانی لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی "سالار تەنهایی"، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە سنووری نەوسوود به هۆی سەرماوە دڵی ڕاوەستاوە و گیانی لە دەست داوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی هەوراماندا، تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سیشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد، به ناوی "زانیار عەزیززادە"، کوڕی سلێمان، خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی سەرمابردوویییەوە گیانی لە دەست داوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، به هۆی زۆربوونی سەرماوە، لە بەرزایییەکانی "ئالانە"، لە سنووری پیرانشار، لە کاتی کۆڵبەریدا گیانی خۆی لە دەست دابوو.

هەروەها، شەوی هەینی، ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد، به ناوی "موزەفەر حوسێنی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی "گێسیان"، سەر به ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمای لەڕادەبەدەر ڕەق هەڵاتووە و گیانی لە دەست داوە.

ساڵی ڕابردوو، ٥ کۆڵبەری کورد، بە هۆی سەرما و هەرەسەوە لە ورمێ، شنۆ و پیرانشار گیانی خۆیان لە دەست داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ