کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٥ - ١٦-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار بریندار بووئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار به تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییە حکوومەتییەکان لە سنووری ئەو شارە بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی سەرماوەز، نیزامییە حکوومەتییەکان، گرووپێک له کۆڵبەرانی کوردیان لە سنووری پیرانشار کردە ئامانجی تەقەی خۆیان و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی "نادر نەبیزادە"، خەڵکی گوندی "زیوە" سەر بە شاری پیرانشار به توندی بریندار بوو.

نادر نەبیزادە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە کوردە به هۆی سەختی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دۆخی تەندرووستیی ئەم کۆڵبەرە کوردەی خراپ وەسف کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢٣ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی "ڕەحمان کتابی"، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "شیلمان" و نیشتەجێی گوندی "نەنور" سەر بە شاری بانه لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییەکانی حکوومەتی دەستبەجێ گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە به ناوی "محەممەد مەعرووفی" تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "بژی" بە توندی بریندار بوو.

نیزامییە حکوومەتییەکان به بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانه تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە