گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات لە سەر بنەماڵەی هاووڵاتییەک کورد خەڵکی شاری روانسەر

١٣٩٧/٠٩/٢٥ - ١٦-١٢-٢٠١٨ - ٠٩:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات لە سەر بنەماڵەی هاووڵاتییەک کورد خەڵکی شاری روانسەرئاژانسی کوردپا: دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوەکانی "حەمید حەیدەری" تەمەن ٦٥ ساڵ و "ئەیووب حەیدەری"، تەمەن ٣٠ ساڵ، باوک و براکەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عابید حەیدەری" خەڵکی شاری ڕوانسەر و دانیشتووی وڵاتی سوئید، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ڕوانسەر، باوک و برایەکی عابید حەیدەری بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کردووە و داوای هێنانەوەی کوڕەکەیان بۆ ئێران کردووە، کە ماوەی ١٥ ساڵە لە وڵاتی سوئید نیشتەجێیە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لەو دوو هاووڵاتییە کوردە کردووە، لە ئەگەری نەهێناوەی کوڕەکەیان بۆ ئێران، یەکێک لەو دوو هاووڵاتییە کوردە وەکوو بارمتە دەسبەسەر دەکرێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو