ڤەژین: لە هەمبەر لەنێوبردنی دارستانەکانی مەریوان، چیدیکە بێدەنگ نابین

١٣٩٧/٠٩/٢٤ - ١٥-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڤەژین: لە هەمبەر لەنێوبردنی دارستانەکانی مەریوان، چیدیکە بێدەنگ نابینئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر لەنێوبردنی دارستانەکانی زاگرۆس دەربڕی.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووه: هەمووان باش دەزانن کە ماوەیەکی زۆرە دارستانە بێوێنەکانی شاری مەریوان به شێوەی سیستماتیک و باوەڕپێنەکراو لە لایەن هەندێک کەسی هەلپەرەست و مافیای دارەوە کەوتوونەتە بەر تاڵانکردن و لەنێوچوونەوە. بەداخەوە ئەم جەنایەتە بێوێنەیە لەگەڵ دارستانەکان و زەوییەکاندا، بەوپەڕی خەمساردییەوە و لە سێبەری بێدەنگیی پرسیارهێنەری ئیدارە و ڕێکخراوە بەرپرسەکاندا بووەتە کارێکی ئاسایی.

ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، لەم ڕاگەیەندراوەدا زیادی کردووە: ئێمە لێبڕاوانە بڕیارمان داوە، لە بەرانبەر ئەم جەنایەتەدا به کەڵکوەرگرتن لە بژاردەی یاسایی و هەنگاوی بنەڕەتی و زانستی چالاکی بکەین و بێگومان، ئیتر بێدەنگی بۆ خۆمان بە ڕەوا نازانین و هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوە بیر له بژاردەی یاسایی و زانستیی گونجاو بۆ ئەم پرسە دەکەینەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین لە بەشی فارسی کوردپادایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو