ڕێکخراوی خەبات لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کشایەوە

١٣٩٧/٠٩/٢٤ - ١٥-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێکخراوی خەبات لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کشایەوەئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کشانەوەی خۆی لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.

سازمانی خەباتی کوردستان، لەم ڕاگەیەندراوەیەدا ڕایگەیاند، بە هۆی "پێشێلكردنی بنەمای ڕێککەوتن و ڕەچاونەكردنی چەندین خاڵی دیكە، لە لایەن چەند حیزبی دیکهوە‌ له‌ ناوەندی هاوکاری، بە كردەوە ناوەندی هاوكاریی بە هه‌ڵوه‌شاوه‌ دەزانێ‌ و هەر لەسەر ئەو بنەمایە لە ڕێكەوتی ٢٢سەرماوەزی ١٣٩٧ هەتاوی، ئه‌وان بڕیاریان دا لەو ناوەندە نەمێنن".

کامیل نوورانی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی ڕێكخراوی خەبات و بەرپرسی شاندی ئەم ڕێکخراوە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا لەم بارەوە ڕایگەیاند: "لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پرێسکۆنفڕانسێک لە بارەی هۆکارەکانی هاتنەدەرەوەمان لەم ناوەندەدا بەڕێوە دەبەین".

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان لەم ناوەندەدا هاتوونەتە دەرەوە.

ئەم ئەندامەی دەفتەری سیاسیی ڕێکخراوی خەبات، ڕەتی کردەوە کە حیزبەکەیان لە ژێر گوشاری لایەنێک ئەم بڕیارەی دابێت.

١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە دانیشتنێکی هاوبەشدا ڕێبەرانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بڕیاری دامەزراندنی ناوەندێک بە مەبەستی هاوکاریی کاری هاوبەش دا و لە دانیشتنی دووهەمیاندا لە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری هەمان ساڵدا، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانییان دامەزراند و بە فەرمی دەستییان بە چالاکییەکانیان کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا