دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراو و بریندار بوون

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ٢١:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراو و بریندار بوونئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری بانە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمانی کتابی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "شێلمان" و دانیشتووی گوندی "نەنوور"ی شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵە، گیانی لە دەستدا و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی "محەممەد مەعرووفی" تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی "بژی" بە سەختی بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شوێنێک بە ناوی "سەرتەزێن" لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا، دەڵێت: محەممەد مەعرووفی بە هۆی کاریگەری برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە و هەنووکە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و سێ گوللە بەر لاقی کەوتووە.

ڕەحمان کتابی خێزاندار و باوکی ٥ منداڵە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا