هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێیان دەسبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیان ڕاگواستووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی "جەماڵ مەحموودزادە"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵڵاتییە کوردە، لە "شەهرەکی شاهد"ی ورمێدا و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، لاوێکی کورد، به ناوی "سلێمان محەممەدنژاد"، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "گەرگوول"، سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی "باپیر بەرزە" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "چیانە"، سەر بە شاری پیرانشاریان دەسبەسەر کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە