سێمیناری تاوتوێ کردنی کۆڵبەری لە کوردستان هەڵوەشێندرایەوە

١٣٩٧/٠٩/٢١ - ١٢-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێمیناری تاوتوێ کردنی کۆڵبەری لە کوردستان هەڵوەشێندرایەوەئاژانسی کوردپا: حەراسەتی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، پێشی بە بەڕێوەچوونی سێمینارێک سەبارەت به پرسی کۆڵبەری لە کوردستاندا گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی سەرماوەز، سێمیناری" خەسارناسیی ئابووریی سنوور به ناوەڕۆکی قاچاخ و کۆڵبەری" کە بڕیار بوو لە هۆڵی مامۆستا قانعی زانکۆی پەیام نووری مەریواندا بەڕێوە بچێت، لە لایەن حەراسەتی ئەم زانکۆیەوە هەڵوەشێندرایەوە.

ئاخێوەرانی ئەم سێمینارە، حەمزە محەممەدی، عەلی دێلاویز و ئیسماعیل مەحموودی لە چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان بوون.

پێشگرتن بەم سێمینارە، ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوانی بەدواوە بوو و خوێندکارەکان به کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ به بەرپرسانی زانکۆ دروشمیان دا.

خوێندکارە ناڕازییەکان خوازیاری سەربەخۆیی زانکۆ و دەستێوەرنەدانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە کاروباری زانکۆدا بوون.

هەر لەم پێوەندییەدا، خەزەڵوەری ئەمساڵ، فەرمانداری مەریوان پێشی به بەڕێوەچوونی سێمینارێک سەبارەت به دۆخی کۆڵبەران لە هۆڵی ئیرشادی ئیسلامیی ئەم شارە گرت.

بڕیار بوو ئەم سێمینارە ٢٤ ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن کانوونی فەرهەنگی ـ هونەری ڤەژینەوە بەڕێوە بچێت.

ڕۆژی شەممە، ١٩ی خەزەڵوەر، فەرمانداریی مەریوان لە ڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ڕایگەیاندبوو: "ئیزنی بەڕێوەبردنی ئەم سێمینارەتان نییە."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو